تا که‌ی بناڵم بۆ تۆ گیانا تا که‌ی بسووتێم
تا که‌ی بناڵم بۆ تۆ گیانا تا که‌ی بسووتێم
ئه‌ی بڕیارت وا نه‌بوو فه‌رمووت من رۆژێ هه‌ر دێم
زستان وا رویی به‌هاریش هات تۆهه‌ر نه‌هاتی
ژه‌هری تاڵی چاوه‌ڕوانیت دامێ تۆ له جیاتی
ئه‌ی تۆ خۆ نازانی ده‌ردی چاوه‌ڕوانی
تا چه‌ن به ئازاره بڕک و ئێش و ژانی
گیانا بۆ نه‌هاتی؟ ئازیز بۆ نه‌هاتی؟
نه‌تپرسی هه‌واڵم، ئێش ومه‌رگه‌ساتی
شه‌و نیه ئه‌گه‌ر جارێ خه‌ونت پێوه نه‌بینم
وا ئه‌زانم له باوه‌شم دای له سه‌ر سه‌رینم
که چاو هه‌ڵدێنم گیانا باڵای به‌رزت نابینم
دوباره ده‌م سووتێنی ئێش و زامی برینم
گیانا که‌م زوو وه‌ره، نازدارم زوو وه‌ره به‌س جارێ بتبینم گیانم بۆ خۆت به‌ره
ترجمه فارسی در ادامه مطلب