چاوەڕوانم

بێیە ژوانی شێعرێکمەوە

کاتێ هاتی

فەڕشێکی هەریری گوڵ سوور

لە گلێنەی چاوەکانم

دەیخەمە بەرپێی نازێکی

ئەستێرەی جوانی چاوانت

بەهارت بۆدەکەم بەگوڵ

بۆنێو تاڵی کەزیەکانت

مانگ دادەگرم

بۆژێر سێبەری رووتەوە

سپێدەکان داگیردەکەم

بۆ تریفەی کوڵمەی گەشو

بەیانێکی سیماتەوە

ناهێلم کات چرکە لێدا

دەیشارمەوە لە ئاهەنگی دەنگی تۆدا

جەستەم هەمو دەکەم بەمۆم

لە غەزەلی نیگای تۆ دادەتوێمەوە

چاوەڕوانم

بێیە ژوانی شێعرێکمەوە