ئه‌رێ گوڵم كه‌ي دێیته‌وه
ئه‌رێ گوڵم كه‌ي دێیته‌وه
له‌گه‌ڵ خۆتا شادى بێنى
دڵم ئۆقره‌ى لێبڕاوه
به‌شكوو تۆزێ رایبژێنى
ئه‌رێ گيانه كه‌ى دێیته‌وه
خه‌م له دڵم بڕه‌وێنى
وه‌كوو جاران به ئارامى
له باوه‌شتا بمخه‌وێنى
ده پێم بلێ كه‌ێ دێیته‌وه
تاكه‌ى دووريت بمسووتێنێ
تاكه‌ى نيگاى چاوه‌ڕوانى
خه‌م به دڵم بناسێنێ
ئه‌رێ ياران قه‌د ديوتانه
عاشق ئاوا بێ وفا بێ
بولبوول هه‌ر شين و زارى كا
گوڵ له سه‌يران وسه‌فا بێ
گوڵم به‌ڵێنى من وايه
له پێناوتا گيان بسپێرم
په‌نجه و خامه‌شم ئه‌شكێنم
دوا شێعرت بۆ بنێرم
+ نوشته شده در شنبه بیست و پنجم آبان ۱۳۹۲ ساعت توسط sakar
|