آتش نوروز و طبیعت کردستان

سالی تازه یه نه وروزه هاته وه
جیژنیکی کونی کورده به خوشی و به هاته وه
ئاگرت کردۆته‌وه، وا له‌م دڵه پڕ سۆزه‌دا
سینه سوتاوه له دووری تۆ، ئه‌له م نه‌ورۆزه‌دا
پێش به‌هار گه‌ر بێت و چاوی من به دیدارت که‌وێ
ده‌بمه شاهی عه‌شق؛ ئه‌له‌و سه‌رکه‌وتنه پیرۆزه دا
تا به که‌ی نه‌یڵێم که چه‌نده خۆشه‌ویستی، خۆشه‌ویست
ڵێگه‌ڕێ با بڕژێ ئه‌م ئاوه له ناو ئه‌م گۆزه دا
با هه‌ناسه‌ت وه‌ک نه‌سیمی بای به‌هاری هه‌ڵمژم
تاکوو ڕووخساری عیشق،بێته ده‌رێ له م تۆزه دا
وا شکۆفه‌ی داره‌کان ،سه‌ریان نه‌وی کردۆ، ئیتر
خۆت ده‌زانی،وا له‌به‌ر خونچه‌ی گوڵی ئه‌م ،ڕۆزه دا
گه‌ر ئه‌وینداری عه‌یب بێ،،با عه‌یب دار بم عه‌زیز
دابپۆشه عه‌یبی من، له‌و په‌رچه‌مه ئاڵۆزه دا
ئه‌و سه‌ر و ڕیشه سپێ،دێنم تکای خوێنێ ده‌که‌م
سوور ببێ جێ ماچی لێوت له‌و ڕدێنه بۆزه دا
زۆر چه‌لی وایه به دڵ پێم خۆشه خۆم قوربان بکه‌م
به لام ناوێرم هه‌رات که م وا له ناو ئه‌و هۆزه دا