ئه‌م شه‌و هیچ خه‌ونێ مه‌بینه
ئه‌م شه‌و هیچ خه‌ونێ مه‌بینه
من میوانی خه‌ونیکی تۆم
خه‌ریبی منی به‌تۆ سپاردوم
ده‌ستم بگره‌و ، مه‌هیله برۆم
هاتوم ، بۆن به‌یه‌کتریه‌وه بکه‌ین و
ماچه‌کانمان بگۆرینه‌وه
لێوه‌کانم له‌سه‌ر لیوت بخه‌وێنم و
جه‌سته‌م له باوه‌شتا ، بتوێنمه‌وه
من له خه‌ریبیه‌کی زۆر دوره‌وه
هاتوم خه‌ونه‌کانمت بۆ بگیرمه‌وه
چیرۆکی ئه‌شقی تۆ گه‌لێ دریژه‌و
به چه‌ند شه‌وێ نابرێته‌وه
به هیمنی ده‌ستم بگره و
له‌سه‌ر لوتکه‌ی ئه‌م ته‌نهایه ، دامبه‌زێنه
خه‌ریبی پری کردوم له‌غوربه‌ت
تکایه دلم مه‌ره‌نجێنه.
به‌دیار به‌رسیله‌ی ئه‌شقی تۆوه
من لیره هه‌موو شه‌وێ
خه‌و ناچێته سه‌ر چاوم و
که‌چی شه‌و له چاوی منا ئه‌خه‌وێ
ئه‌مشه‌و هاتوم ، له‌ناو ده‌نگی تۆدا
گوی بۆ هۆنراوه‌کانم بگرم
هه‌مویان بکه‌م به ملوانکه و
به گه‌ردنتا ، هه‌لیان واسم
من له ولاتیکی بی ده‌رگاو
تۆ له شاریکی بێ په‌نجه‌ره‌وه
هاتوم چیرۆکی ، مه‌کر و نازی
دار ئه‌رخه‌وانه‌کانم بۆ بگه‌ریته‌وه
ئه‌مشه‌و هاتوم ، تکات لی بکه‌م
پارچه شکاوه‌کانی دلم کۆ بکه‌یته‌وه
له خه‌ریبیم بستێنیه‌وه و
له باوه‌شتا ، جێـمکه‌یته‌وه
هاتوم ئیتر بۆ دواین جار
زمانی ئه‌شق له‌تۆ فێر بم
ئیتر ، به‌م زمانه شیعر بنوسم و
بۆ تۆ بژیم ، بۆتۆ بمرم