دووچاوی مه‌ستت پرته‌لیسمی جوانییه
دووچاوی مه‌ستت پرته‌لیسمی جوانییه
پرشه‌رابی خۆشه‌ویستی وعاره‌قی یه‌زادانییه
به‌ژن وباڵاکه‌ت نمونه‌ی هه‌یکه‌لی یونانییه
لاروله‌نجه‌ت مۆسیقایه،به‌سته‌یه، گۆرانییه
@@@@@
گه‌رچی دڵداریی له‌خاکی ئیمه‌دا ئه‌فسانه‌یه
هه‌ربه‌ته‌نهابۆکوری خاوه‌ن ته‌لاروعانه‌یه
گیانه‌که‌م ئه‌مما دڵی من له‌ودڵه شێتانه‌یه
بێ ئه‌وی هیچ شك به‌رێ کوژراوی ئه‌و چاوانه‌یه
@@@@@
زۆرکه‌رت هانم ئه‌دا داخی ده‌روونی پرگرم
بۆتی هه‌ڵرێژم سکاڵای ناسکی گه‌رم وگورم
داخه‌که‌م کاتی که‌دێمه به‌رده‌مت واقی ورم
وام ئه‌شێوێنێ به‌جۆرێ نایه‌ڵێ هیچ ده‌ربرم
+ نوشته شده در یکشنبه یازدهم تیر ۱۳۹۱ ساعت توسط sakar
|