یەکەم نیگات
وه بیرت دێ یه که م نیگات چۆن رژانده نێو چاوانم
له و ساته وه خۆشه ویستیت بۆته ره وێنی خه‌مانم
به هێمنی نیگای گه رمت هێلانه‌ی کرد له ناو چاوم
هه موو رۆژێ بۆ دیتنت له هه ر شوێنێ چاوه‌روانم
ده ی به خێر بێی ئازیزه که م له ناو دڵما وچان بگره
ده با تاوێ به ئه سپایی له مانگی ڕووی تۆ بڕوانم
تیرێکی وه هات له دڵ دا به تیری موژگانی تیژت
خۆ شه ویستیت دیلی کردم بوویته پادشای دڵ و گیانم
یه که م نیگات بۆ هه‌میشه له چاوانما ده پارێزم
ماڵێکم بۆ رازاندێوه له سه‌ر گلێنه‌ی چاوانم
له کانیا وی خۆشه‌ویستیت که ویری رۆه پاراو ئه که ی
ماڵی ساردم گه‌رم ئه که ی روون ئه که د تاری ژیانم
به ساکاری هاتیته لام ده‌رگای دڵم بۆ کردێوه
بویته هه موو ئاواتی دڵ بوویته حه ز و خۆزگه‌کانم
جوانی و بێگه ردی و هێمنیت ره وتی شیرنی هات وچۆت
تۆ له شێوه‌ی په‌رێکانی تێر نابم که لێژ ئه ڕوانم
هه ر کاتێ ده که‌ومه بیری یه که‌م دیداری چاوانت
چه شنی باڵنده یه کی سووک له به رزایی هه وره‌کانم
خۆشه ویستی به ڵێنێکه له نيوان دڵ و رۆح وگیان
دڵبه ر و دڵدار ده بکه یه ک سرنجێ ده به سووتانم
ئازاد ی ئه ویندار گه ر چی دووره له دڵداری ئه مڕۆ
بۆ دیتنی ته نیا ساتێک له سه ر رێگات چاوه‌ڕوانم