هەتا بڵێى بیرت ئەکەم
هەتا بڵێى بیرت ئەکەم، پێم خۆشە گوێم لە دەنگت بێ
وەک بەهــــارى باراناوى، چـاوم لە جــوانى رەنگت بێ
بــــــریا دەبووم بە خەونێک و ئەهاتمە ناو چـــــــاوانتەوە
یا دەبوومە ئەستێرەیەک، ئەکشام بەسەر ئاسمـانتەوە
بەڵام چیبکەم کە لـــــێم دوورى، نێوانمان پڕ ئۆقیانوسە
دە هیچ نەبــێ نامەیەکى، پـــــڕ لـە خه ندەم بۆ بنوسە
+ نوشته شده در سه شنبه بیست و سوم آبان ۱۳۹۱ ساعت توسط sakar
|