نامەیەک بۆ هانا
سڵاو هەناسەکەم
دۆنێشەو کە قسەمان کرد کوتت کە چەن رۆژێکە قسەت بۆ ناکەم دەزانم مەنزووری تۆ لە قسە, قسەی دلم و باسی خۆشەویستی بوو بۆیە دوای ئەوەی گوشێکەت داخست دلم زۆر زیاتر گیرا . دڵم لەوەی گیرا کە خۆشەویستی تۆ دڵمی پڕ کردووە کەچی تۆ تامەزرۆی بیستنی ئەوەی کە لە زمانی خۆم بیبیستی کە چەندەم خۆش دەوێی یا کە چەندەم بیر کردووی. هەر بۆیە داوای لێبوردنت لێدەکەم و جارێکی دیکە وەک هەزارن جاری پێشوو قسەی دڵمت بۆ دەکەم:
گوڵەکەم!
کەس نەزانێ متمانەم هەیە بۆخۆت باشتر لە عاڵەم دەزانی کە لەوەتا تۆ بویەتە خاوەنی دڵم , ژیانم رەنگ و بۆنێکی دیکی گرتووە لەو کاتەوە تەنانەت لە نێو خەیاڵەکانیشمدا تەنیانیم و تۆ بوویەتە مەلەکەی دڵم و ژیان لەگەل تۆ بۆتە سەرتای حەموو ئامانجەکانم.
خۆشەویستەکەم!
دەزانم بۆخوت باش دەزانی کە تەنیایی غوربەت و دووری لە ئەوین و خۆشەویستەکەت هەرکامێکیان بە تەنیایی دەردێکی ئەوەندە گەورەیە کە بەسەرکردنی کاری کەمتر کەسێکە بەڵام من تەنیا و تەنیا بە خەیاڵی تۆ و داهاتوویەکی خۆش لەگەڵ تۆ ئەو رۆژە تاڵ و ناخۆشانە تێپەر دەکەم . باوەرکە ئەوینەکەم من بە توانا نیم خۆشەویستی تۆ بە هەمان شێوە کە دووریتم لەبەر سەخت دەکاتەوە هێزی خۆراگری لەبەرامبەریشیدام پێ دەبخشێ.
چاوجوانەکەم!
بڕوام پێبکە ئەگەر رۆژێک کورتەنامەی «بەیانیت باش»ی تۆ لە سەر گوشێکەم نەخوێنمەوە دەلێی شتێکی گەورەم لێگوم بۆوە یا کە دنیا دەنگی لەگەڵ داگۆڕیوم. ئەگەر هەر چەند کات ژمێر جارێک گوێم لە دەنگی پر لە سۆزت نەبێ هەست دەکەم گێژم و هەر بە دەوری خۆمدا دەسووڕێمەوە. ئەگەر رۆژێک تۆ بە دەنگێکی پڕ لە خۆشەویستێوە هەرام لێنەکەی و نێوم نەهێنی ئەو رۆژە بۆمن رۆژێکی پڕ لە تاڵی و ناخۆشی دەبێ.
باوانەکەم!
خۆزگە بمتوانیبایە ئەو هەستە پاکەی سەبارەت بە تۆ و خۆشەویستی تۆهەمە بمنووسیبایە بەڵام بەداخەوە هیچ وشە و ره ستەیەک یارای دەربڕینی هەستی ئەوینداری من بۆ تۆی نیە.
من باش دەزانم تۆش بۆ من و خۆشەویستی من وای و شایەدش زیاتر و هەستی جوانترت هەبێ بەڵام پێم خۆشە تۆش بزانی کە ئەوینی تۆ پیرۆزترین و جوانترین و بەنرخترین هەست و سەرمایەی ژیانمە کە تا ئەلان توانیوێتی تا ئەو رادەیە خۆم و ژیانم ئاڵوگۆڕ بکات.
ئەگەر بڵێم بەقەد تەواوی دنیام خۆش دەوێی شایەد کەمم کووتبێ هەر بۆیە دەلێم:
دەتپەرەستم هانای من